جیهانی

پۆمپیۆ سوپاسی محەمەد بن سەلمان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆمپیۆ سوپاسی محەمەد بن سەلمان دەكات
مەودا میدیا-
 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  سوپاسی شازادە محەمەد بن سەلمانی كردووە لە پای ئەو پشتیوانی و هاوكاریانەی ریاز بۆ واشنتن و ئەو تێگەشتنەی هەیەتی لەبارەی هەرەشە بەردەوامەكانی ئیران لە ریگەی فەیلەقی قودسەوە.

مورگان ئۆرغتوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبەیاننامەیەكدا ئەمرۆ هەینی رایگەیاند "مایك پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا كە لەگەل محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعودیە ئەنجامداوە سوپاس و پیزانینی خۆی دەربریوە بۆ هاوكاری و پالپشتیە بەردەوامەكانی سعودیە لەبارەی ئاگاییان لە مەترسییە بەردەوامەكانی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران".

ئاماژەی بەوەشكرد "هەردوولا تاوتوێی بریارەكەی ئەم دوایەی ترەمپیان كردووە سەبارەت بە گرتنەبەری ریوشوینی پێویست بۆ بەرگریكردن و پاراستنی  هاولاتیە ئەمریكیەكان لەدەرەوە".

ئۆرغتوس جەختی لەوەشكردەوە "لەپەیوەندییە تەلەفونیەكەی نێوانیان بۆمپیۆ دلنیایی داوە لە پابەندی واشنتن بە رگرتنی بەرزبونەوەی گرژییەكان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن