ئەدەب و هونەر

ژن پێش سێكس چی دەوێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن پێش سێكس چی دەوێت؟

مەودا میدیا-

بەڕای شارەزایان و توێژینەوەكان، ژن پێش ئەنجامدانی پرۆسەی سەرجێی، پێویستی بە هەست و سۆزو دەربڕینی خۆشەویستی هەیە.

یەك، ئافرەت قبوڵی سێكس ناكات بێ خۆشەویستی، بۆیە پیاو ئەركە لەسەری بۆ ھەر جوتبوونێك پەیامی خۆشەویستی خۆی بۆ دوپات بكاتەوە، ئەگەر هەستی بەو خۆشەویستییە كرد، هەموو ویستێكی پیاو جێبەجێ دەكات، پیاو بەپێچەوانەوە، خۆشەویستی و سێكس هەرگیز تێكەڵ ناكات، بگرە هەندێك جار سێكس لەپێش خۆشەویستی دادەنێ.

دوو، سێكس لای پیاو چێژێكی كاتییە، بۆیە رەنگە بەلاشیەوە ئاسایی بێت لەگەڵ كچێك سێكس بكات و دوای تێربوون لەیادی بكات، بەڵام لای ئافرەت گەشتن بە سێكس بریتییە لە كۆمەڵێ قۆناغی پێشتووتر و كۆمەڵێ و هیوا و پلانی داھاتوو، بگرە داهاتوویەكی زۆر درێژ.

سێ، وروژاندنی سێكسی پیاوان پشت بە بینین دەبەستێت، ئیتر وێنەیەك بێ یان ڤیدیۆیەك، یان جوڵەیەكی وروژێنەر بەبەرگێك كە سەرنجی پیاوەكە رادەكێشێ، رۆژانە لەوانەیە دەیان جار بوروژێت، وروژاندنی ئافرەت زۆر لەوە ئاڵۆزترە، تا نەگاتە لوتكەی دڵنیایی، لوتكەی خۆشەویستی، ناوروژێ، بەگشتی كاتەكانی پێش و دوای سووڕی مانگانە بەهێزترین كاتی رووژاندنە لای ئافرەت.

چوار، بینینی دیمەنێكی سێكسی لای پیاوان زۆر گرنگە، بەڵام بۆ ئافرەت ئەو گرنگیەی پیاوی نییە، واتە كەمترە بایەخەكەی، بۆیە دەشبینی رێژەی تەماشاكردنی پیاوان بۆ ماڵپەڕە و كەناڵە رووتەكان، لە ئافرەت زۆر زیاترە.

پێنج، پیاو وا دەزانێ، هەر بەریەك كەوتنێكی پیاو لەگەڵ هاوسەرەكەی دەبێ بە جوتبوون كۆتایی بێ، لای ئافرەت وا نییە، بۆیە زۆر جار پیاوان تووشی شۆك دەبن لە بەرپەرچدانەوەی هاوسەرەكانیان، ئافرەت دەیەوێ زۆربەی بەركەوتنەكانی لەگەڵ پیاو، باوەش و ماچ و تێكئاڵانەكان، بەبێ سێكس كۆتایی بێت، تەنیا ئەو كاتانە نەبێ كە بەتەواوی ئامادەیە بۆ سێكس.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان