جیهانی
په‌رله‌مانی لیبیا چه‌ند بڕیارێك له‌دژی توركیا ده‌رده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانی لیبیا چه‌ند بڕیارێكی له دژی توركیا ده‌ركرد و هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پچڕاند.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی لیبیا بڕیاریدا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بپچڕێت و دوو ڕێككه‌وتنی وڵاته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هاوكات له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی لیبیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا فایز سه‌راج سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی لیبیا به‌تۆمه‌تی خیانه‌تكردن بدرێنه دادگا.
ئه‌م بڕیارانه‌ی په‌رله‌مانی لیبیا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دێت له‌دژی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه له‌هه‌فته‌ی رابردوو، كه ڕێگه به حكومه‌تی توركیا ده‌دات هێز ره‌وانه‌ی لیبیا بكات.