ئەدەب و هونەر
شلیك ئارەزووی خواردن زیاد دەكات...دژی قەڵەوییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی توێژینەوەكان، شلیك چەند هێندەی لیمۆترش و پرتەقاڵ قیتامین C تێدایە، بەخواردنی 150 گرام شلیك پێویستی یەك رۆژی لەش دابین دەكات، لەهەر 100 گرام 37 كالۆری هەیە كە بۆ كەم كردنەوەی كێش بەسودە.
لەناو شلیك ئەم ماددانە بوونیان هەیە (ماددە ترشەڵۆكەكان، ئەو مادەیەی بۆن بە میوەكە دەبەخشێ، ماددەی ئاسن، لینجاو، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، و چەندین ماددەی دیكە..)، شیرینی شلیك ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و سودەمەندە بۆ سیستەمی هەرسكردن، كە بە بەرگێكی لینج داپۆشراوە گەدە پاك دەكاتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێنێت و دژی سكچوونە و سارێژی برینەكان دەكات.
گەڵای شلیك دەرمانی گیایی یە و پێست پاراو دەكات، سەرنج بدە، شلیك 5 كاتژمێر دوای لێكردنەوەی لە قەدەكەی بۆن و كاریگەریەكەی كەم دەبێتەوە، هەروەها شلیكی بچووك ناوەڕۆكەكەی لە شلیكی گەورە چاكترە لەڕووی تەندروستی یەوە.