کوردستانی
"له‌كێشه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا كورد هاوسه‌نگی پاراستووه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نووسه‌رێك پێی وایه له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و دروستبوونی ئه‌و گرژییه‌ی له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا هه‌یه، كورد توانیویه‌تی له ڕووی سیاسی و ئه‌خلاقییه‌وه هاوسه‌نگی بپارێزێت ئه‌مه‌ش خاڵێكی باشه.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی نووسه‌ر له ده‌زگای چاوی كورد به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق په‌سه‌ندی كردووه، بڕیاره نه‌ك یاسا، جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان بڕیار و یاسا، ئه‌گه‌ر سه‌یری بڕیاره‌كه بكه‌ین ده‌بینین ئیراده‌یه‌كی سیاسی هه‌یه بۆ ته‌فسیركردنی ئه‌و بڕیاره، بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق نه‌مێنن، ئه‌م بڕیاره چه‌ندین لێكه‌وته‌ی هه‌یه له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، چونكه بڕیاره‌كه به‌ده‌ق ده‌ڵێت (ده‌ركردنی هێزه‌بیانییه‌كان)، له‌عیراقدا ته‌نها هێزی ئه‌مریكی بوونی نیه، هێزی ئێران و توركیا‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش‌یش له‌عیراق هه‌یه.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی وتیشی: هه‌ڵوێستی هێزولایه‌نه كوردییه‌كان باشترین هه‌ڵوێسته، كه‌توانی هاوسه‌نگی بپارێزێت له‌م بارودۆخه‌دا، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین نووسینی به‌رپرسه‌باڵاكانی عیراقمان بینیوه كه هه‌ڕه‌شه له‌كوردده‌كه‌ن له‌وانه عیزه‌ت شابه‌نده‌ر و ده‌ڵێن ئه‌مه بابمێنێت بۆ رۆژی خۆی، به‌ڵام تائێستا هه‌ڵوێسته‌كانی كورد باشه.
ئه‌و نووسه‌ره ڕوونیشیكرده‌وه، هێزه‌كوردییه‌كان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌شداری پرسه‌ی جه‌نراڵ قاسم سوله‌یمانیان كرد، له‌لایه‌كی تر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی جه‌نراڵ قاسم سوله‌یمانی هاوكاری كوردبووه، كورد له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێستێكی سیاسی و هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقیدابوو هه‌ردوو هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌باشی هێناوه، هه‌م نیگه‌رانین به‌تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی و هه‌م كورد نایه‌وێت ببێته به‌شێك له‌هاوكێشه‌یه‌ك كه‌نازانێت ئه‌نجامه‌كه‌ی چییه له‌به‌رئه‌وه ئاماده‌نیه ده‌نگ بدات به‌پرۆژه بڕیارێك كه‌دابڕێت له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا.