عیراقی
مستەفا کازمی بە مەرج پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاوبووە کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری داوە لە مانگی 8ی 2020 بڕی 300 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت بەبێ هەناردەکردنی نەوت، بەڵام بەو مەرجەی نوێنەری وەزارەتی دارایی عیراق چاودێری خاڵە سنوورییەکان بکات.
لەبارە ئەم هەواڵەوە مەودا میدیا پەیوەندیکرد بە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق و لە وەڵامدا بە مەودا میدیای رایگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی وانەدراوە و ئێمە هیچ ئاگاداری ئەوە نین کە بڕیاری وا درابێت".
جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و گفتوگۆکانیان بەردەوامە.
س.س