کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێدوانێکی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژنی قوربان دابووی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکە هاتووە "بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە روونی ئەوەی وتووە کە مەراسیمی جەژن دواتر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی تەندروستی رێنماییەکانی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هەندێک میدیا و لایەن بە هەڵە لێکداناوەیان بۆ کردووە".

هەروەها لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "هەر رێکارێک کە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر تەنیا بۆ رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە".

س.س



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان