راپۆرت
لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاشتیدایە- ئەفغانستان ژمارەیەك توندڕەوی تاڵیبان ئازاد دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەنجومەنی باڵای هۆزەكانی ئەفغانستان رایگەیاند، 400 زیندانی توندڕەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان ئازاد دەكات، ئەویش لەسەر داوای ئەشرەف غەننی سەرۆكی ئەو وڵاتە، ئازادكردنی ئەو ژمارەیە لە ئەندامە توندڕەوەكانی تاڵیبان، ناڕەزایی رۆشنبیران و چالاكانی مەدەنی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی لێكەوتووەتەوە.
بڕیارەكە لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاشتیدایە
ئەو بڕیارەی حكومەتی ئەفغانستان وەك میدیاكان باسی لێوەدەكەن، لەسەر ناوبژیوانی و رەزامەندی هۆزەكانی ئەفغانستان بووە و وەك رێگە خۆشكردن وایە لە گفتوگۆی ئاشتی نێوان تاڵیبان و حكومەتی ئەفغانستان، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمەریكا بڕیاریدا گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان دەستپێبكات و تا ئێستاش چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە.
چەندین ساڵە تاڵیبان و لایەنەكانی دیكەی ئەو وڵاتە لەشەڕدان
19 ساڵە بزووتنەوەی تاڵیبان كە پێشتر دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەبوو، لەگەڵ حكومەتی ئەفغانستان لەشەڕدایە، ئازادكردنی ئەو زیندانیانەش لەكاتێكدایە پێشتریش ژمارەیەكی زۆر زیندانی تاڵیبان ئازادكراون.
بزووتنەوەی تاڵیبان داوای لە حكومەتی ئەفغانستان كردووە پێنج هەزار زیندانی ئازاد بكات
بزووتنەوەی تاڵیبان داوای لە حكومەتی ئەفغانستان كردووە پێنج هەزار زیندانی ئازاد بكات، ئەویش لەچوارچێوەی رێككەوتنەكەیدایە لەگەڵ حكومەتی ئەمەریكا بەتایبەتیش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە مەبەستیەتی ئەو رێككەوتنە ئەنجام بدرێت و هێزەكانی لەو وڵاتە بۆ نیوە كەمبكاتەوە.
پێشتر ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان لەگەڵ 3200 سەرۆك هۆزی ئەفغانی كۆبوویەوە و دوای پشتیوانی و رەزامەندی ئەو سەرۆك هۆزانە بڕیاریدا ئەو ژمارەیە لە توندڕِەوانی تاڵیبان ئازاد بكات، دوای ئازادكردنی ئەو 400 كەسەش پێویستە حكومەتی ئەفغانستان بەپێی بەرنامەیەك ئەوانی دیكەش ئازاد بكات.
وابڕیارە دوای ئازادكردنی ئەو 400 ئەندامەی، تاڵیبان بەشداری گفتوگۆكانی دەوحە بكاتەوە
بە وتەی چاودێرانی نێودەوڵەتی، وابڕیارە دوای ئازادكردنی ئەو 400 ئەندامەی، بزووتنەوەی تاڵیبان لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشداری گفتوگۆكانی دەوحە بكاتەوە لەگەڵ ئەمەریكا، ئەویش پاش راگرتنی گفتوگۆكان بەهۆی ئەو مەرجانەی هەیبوون.
سەرۆكی ئەفغانستان داوای كرد ئەو بزووتنەوەیە ئاگربەستی گشتگیر جێبەجێ بكات
سەرۆكی ئەفغانستان لەكاتی ئازادكردنی ئەو ژمارەیە لە ئەندامانی تاڵیبان، داوای كرد ئەو بزووتنەوەیە ئاگربەستی گشتگیر جێبەجێ بكات لەكاتێكدا بەرەو گفتوگۆكان هەنگاو دەنێت، لەكاتێكدا چاودێران پێیان وایە تاڵیبان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا هێرشەكانی چڕكردووەتەوە تا وەك فشار بۆ دانوستانەكان بەكاریبهێنێت.
ئازادكردنی ئەندامە توندڕەوەكانی تاڵیبان، ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە
ئازادكردنی ئەو ژمارەیە لە ئەندامە توندڕەوەكانی تاڵیبان، ناڕەزایی رۆشنبیران و چالاكانی مەدەنی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی لێكەوتووەتەوە، وەك ئەوان دەڵێن ئەو ئەندامانەی تاڵیبان دەستیان هەبووە لە كوشتنی خەڵك و دەستدرێژی بۆ سەر هاوڵاتیان.
تەنها ساڵی 2019 بەپێی راپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان، زیاتر لە 10 هەزار كەس بەهۆی شەڕی نێوان تاڵیبان و حكومەتی ئەفغانستان لەو وڵاتە كوژراون و برینداربوون، بەوەش ژمارەی كوژرا و بریندارانی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان نزیك دەبێتەوە لە 100 هەزار كەس.