راپۆرت
پەرلەمانی توركیا و كوردستان؛ پێكەوە یاسای رێكخستنەوەی میدیا ئەلکترۆنییەکان دەردەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسای رێکخستنەوەی میدیا ئەلکترۆنییەکانی ئامادەكردووە و بەنیازە دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەری، پەسندی بكات و ئەوەش مەترسی و نیگەرانی لای زۆرێك لە رۆژنامەنووسان دروستكردووە و گومانیان هەیە لە ئامانجی باشی ئەو پرۆژە یاسایە.
"تەنیا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە"
رووپاک ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژە یاسای رێکخستنەوەی میدیا ئەلکترۆنییەکان بۆ مەودا میدیا دواو وتی "ئەم پڕۆژە یاسایە لەلایەن لیژنەی رۆشنبیری و هەندێک لە راوێژکاران ئامادەکراوە و دراوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاساکەی ئاراستەی لیژنەی یاسایی کرد و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، هەروەها جارێ دیار نییە کەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاساکە دەکرێت، چونکە لیژنەی رۆشنبیری قسەمان لەسەر کردووە و دەبێت رای خەڵکی پسپۆڕ و شارەزا وەربگرین لەبارەی ئەو خاڵانەی پێویستە زیاد بکرێت بۆ پڕۆژە یاساکە و ئەوەشی پێویست نییە دەربهێنرێت لە پرۆژە یاساكە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی رۆشنبیری وتی "ئەو پڕۆژە یاساییە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، چونکە لە خوێندنەوەی دووەمدا لیژنەی تایبەتمەند راپۆرت دەنووسێت و دواتر دەبێتە بنەما، واتە ئەو رەشنووسەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە وەک خۆی نامێنێت، بۆیە لەئێستادا ناتوانین لایەنە باش و خراپەکانی دیاری بکەین".
"یاساكە مەترسیدارە بۆ رۆژنامەنووسان"
کاروان ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "تاوەکو خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژە یاساکە کرا ئێمە وەک لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان ئاگادار نەبووین، دواتر ورردەکاریی یاساکەمان پێگەیشت".
باسی لەوەشکرد "ئەگەر ئەو یاساییە بەو شێوەیە تێپەڕببێت یاسای کاری رۆژنامەوانی دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە یاساکە زۆر پێویستی بە دەستکاریکردن هەیە".
کاروان ئەنوەر جەختیکردەوە لەوەی "ئەگەر یاساکە دەستکاری بکرێت و لەناو پەرلەماندا ناڕەزایەتی زۆری لەسەر نەبێت دەکرێت ببێتە یاسایەکی باش، بەڵام ئەگەر هەندێک لە پەرلەمانتارەکان پێداگری بکەن یاساکە بەو شێوەیە بڕوات بێگومان دەبێتە یاسایەکی خراپە بۆ ئەم رۆژە".
"یاساكە ئازادییەكان بەرتەسك دەكاتەوە"
ئەحمەد میرە، خاوەنی كۆمپانیای لڤین كە ماڵپەڕی لڤین و گۆڤاری لڤینی هەیە سەبارەت بەو یاسە قسەی بۆ مەودا میدیا كرد و وتی "ماوەیەکی زۆرە لە پەرلەمان مشتومڕ هەیە بۆ دانانی یاسایەک بۆ میدیای نووسراو، بەڵام ئەم یاسایە لە سایەی پەرلەمانێکی دیموکرات و ئازادا دەبێت، بەڵام ئەوە کە ئێستا دەگوزەرێت دەرچوواندنی یاسایەک نییە بۆ میدیای ئەلکترۆنی، بەڵکو سیاسەتی حزبی یەکەمە لە پەرلەمانی کوردستان زیاتر بۆ بەرتەسکكردنەوەی ئازادییە و بەشێکە لەو یاسایانەی کە سەرۆکی تورکیا دەری دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو پڕۆژە یاسایە کارێکی مەترسیدارە و نابێت تێپەڕێت، هەروەها ئەم خولەی پەرلەمانی ئێستا خولێکی لاوازە و خەڵکانی خاوەن ئەزموونی تێدا نییە، بەڵکو کەسانێکی تیادایە لەسەر بنەڕەتی کۆمەڵایەتی چوونەتە پەرلەمانی کوردستان"، ئەحمەد میرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لەم خولەی پەرلەماندا هەر پڕۆژە یاسایەک تایبەت بە کاری میدیایی دەربچێت مەترسیدارە".
پەرلەمانی كوردستان پێش دەستپێكردنی پشووی هاوینەی خۆی، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای رێكخستنەوەی میدیا ئەلیكترۆنییەكان كرد و بڕیاریشە لە داهاتوودا خوێندنەوەكان لەسەری تا پەسەندكردنی بەردەوام بێت.
رۆژی 31ی تەمووزی 2020، پەرلەمانی توركیا یاسای چاودێریكردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی پەسەندكرد كە بەپێی ئەو یاسایە حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەسەڵاتی چاودێریی زیاتر و داخستنی میدیا ئەلیكترۆنی و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی دەبێت.
س.س