کوردستانی

رۆژهەڵاتی كوردستان- لە ئەمساڵدا 104 كۆڵبەر دەستگیركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژهەڵاتی كوردستان- لە ئەمساڵدا 104 كۆڵبەر دەستگیركراون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، رایگەیاند"دوێنێ لە سنووری ورمێ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كۆڵبەرێك بریندار كرا و سێ كۆڵبەری دیكەش دەستگیركراون، هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە 104 كۆڵبەر دەستگیركراون".

ئەو كۆمەڵەیە ئاماژەی بەوەشكردووە "دوێنێ كۆڵبەرێك بە ناوی  (سەلمان مەحمودیان) خەڵكی گوندی (شكڵ ئاوا) ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ بەهۆی تەقەی راستەوخۆی سەربازانی ئێران بریندار كراوە، هەروەها سێ كۆڵبەری دیكەش بە ناوەكانی پەرویز محەمەدی، سامی محەمەدی، جەعفەر محەمەدی، دەستگیركراون".

وەك كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان باسی لێوەكردووە "ئەم گروپە كۆڵبەرە لە سنووری پارێزگای ورمێ كەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی سوپای ئێرانەوە، سەلمان مەحمودیان كە لەم رووداوە بریندار ببوو، بۆ چارەسەری پزیشكی گواسراوەتەوە بۆ شاری ورمێ".

جێی ئاماژەیە "بەپێی ئامارەكانی ناوەندی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 104 كۆڵبەر لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون".


Qaiwan
Qaiwan