کوردستانی
"كشاندنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران لەسەر پرۆژەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی بێسوودە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كشاندنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران لەسەر پرۆژەیاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی هیچ سودێكی نییە، چونكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە،دەشڵێت هەر پرۆژە یاسایەك كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكرا دەسەڵاتی پەرلەمانتارانی تێدا نامێنێت تەنها لیژنەكان و سەرۆكایەتی دەتوانن رەتیبكەنەوە.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە هاوكات ئەندامی لیژنەی یاساییە، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند"كە پرۆژەیەك ئەندامان پێشكەشی دەكەن لە حاڵەتێكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی پرۆژەكە وەردەگرێت كە 10 ئەندامی پەرلەمان واژۆی كردبێت، كە واژۆی كردبێت سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەیی یاسایی ئەم پرۆژەیە ئەگەر قابیلیەتی تێدابێت و مەسەلە یاساییەكانی تێپەڕاندبێت، بۆ نمونە شێوەی نوسینی تەواو بێت، ئەوكات سەرۆكایەتی وەریدەگرێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت".
عەباس فەتاح، وتیشی " هەر پرۆژە یاسایەك كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكرا كاری ئەو پەرلەمانتارانە نامێنێت، دەبێتە كاری لیژنەكان بۆ ئەوەی راپۆرتی لەسەر ئامادەبكەن و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت، تەنها لیژنەكان و سەرۆكایەتی دەتوانن رەتیبكەنەوە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو "بەو مانایەی ئێستا واژۆ كشاندنەوەكەی ئەوان هیچ سودێكی نییە چونكە پێش ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت دەتوانن رەتی بكەنەوە واژۆكانیان، بەڵام ئێستا هیچ مانای نییە كە واژۆ بكشێننەوە".

بیروڕا