کوردستانی
ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس كۆدەبێتەوە، پرسی دابەشكردنی مووچەش یەكێك دەبێت لە پرسەكان، وتیشی ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم بڕیار لەدابەشكردنی مووچە دەدات".
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت"ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە".
وتیشی"هەریەك لە پرسەكانی قەیرانی دارایی و گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەگەڵ پرسی دابەشكردنی مووچە پرسی سەرەكی دەبن كە بڕیار دەدرێت بە چی شێوازێك دابەش بكرێت".
جێی ئاماژەیە، كۆبوونەوەكە بەهۆی رێككەوتنی نێوان هەرێم بەغدا لەسەر پرسی مووچە، دوای ئەوەی بەغدا بڕیاریدا تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێم پێشخرا، بۆ ئەوەی بڕیار لە دابەشكردنی مووچە بدرێت.

بیروڕا