کوردستانی
هەدەپە بۆ سۆراغی ئەندامە بێسەروشوێنەكەیان داوایەك لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەرپرسێكی هەدەپە لە هەرێم رایگەیاند "بەمەبەستی سۆراغی ئەندامێكیان كە زیاتر لە مانگێكە بێسەروشوێنە، نوسراویان ئاڕاستەی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمیش كردووە".
عابد ئیكە، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ زانیارییەك نییە سەبارەت بە ئەندامە بێسەروشوێنەكەی هەدەپە لە سلێمانی، ئێمە سەردانی ئاسایشمان كرد لەرێگەی یەكێتییەوە نوسراویشمان ئاڕاستەی هاوسەرۆكی یەكێتی كرد لەوبارەیەوە".
عابد ئیكە وتیشی "دوێنێ سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێممان كرد، بەڵام هیچ زانیارییەكیان پێنەداین، بەڵام ئێمە داوامان لێكردن لەرێگەی ئەو سیمكارتەی كە پێی بووە و كە كۆڕەك بووە، بەدواداچوون بكەن و لیژنەیەك پێكبهێندرێت".
هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێم، ئەوەشی خستەڕوو "ئەندامەكەمان لەكاتی كاركردندا دیار نەماوە نەك لەكاتی كاری رێكخستن، لە كاتژمێر حەوت و نیوی 15 ی 7 ەوە بێسەروشوێنە".