کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە کۆبووەوە و داوای خۆئامادەکردنی زیاتریان لێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاوەری شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی سەردانی فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی حەفتای کرد و لەلایەن مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و مەحمود سەنگاوی، سەرپەرشتیاری ھێزەکانی حەفتا و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە و عەبدوڵا کانی، بەردی لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە فەرماندە و پلەداران پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە وردی باس لە هەنگاوەکانی رێکخستنەوەو مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگە و پێداويستییە سەربازییەکان کران و تەئکيد کرايەوە لەسەر رۆڵی نيشتمانیی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تيرۆرو پاراستنی سەروەری خاکی هەرێم، هەروەها بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی ھێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە سەرباری قەیرانی دارایی لەسەنگەرەکاندان و ھەرێم و ھەموولایەک دەپارێزن.
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند "ئەرکمانە لەھەموو رووەکانەوە ھێزەکانمان یەکخەینەوە و زیاتر گرنگی بە مەشقی سەربازی بدەن، پێویستیشە لەسەر بنەمای زانستی ھێزەکان رێکبخەنەوە و پەيکەری يەکە سەربازييەکان و مەشقپێکردنی هێزەکانمان، لەسەر بنەمای دسپلین و زانستنی نوێی سەربازی بێت، بۆ بەديهێنانی ئەو ئامانجەش بەرچاوڕوونی و روونکردنەوەی پێویستی دایە ئامادەبووان"، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بە وردی پێشھات و گۆڕانکارییە سەربازی و ئەمنییەکان بیرووبۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو، و بڕیاری پێویست و نیشتمانیان لەبارەوە درا.

ھەر لەمیانی سەردانەکەدا ھاوسەرۆکی یەکێتی کە ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی یاوەرییان دەکرد فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی دووی بەسەرکردەوە لەلایەن لیوا روکن مەریوان محەمەد ئەمین فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی دوو و فەرماندەی یەکەو فەوجەکانی ھێزی پشتیوانی دوو پێشوازی لێکرا و لەکۆبوونەوەیەکدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی ھێزەکانی پشتیوانیکرد کە ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لەپاراستنی ھەرێم داواشیکرد وەک ھەمیشە بەردەوام بن لە مەشقکردن و خۆنوێکردنەوە و گەشەپێدانی ھێزەکانیان و راشیسپاردن وەک ھەمیشە پێویستە ھێزەکانی پشتیوانی سەرمەشق بن بۆ پارستنی کوردستان و ھەرێمەکەمان.
س.س
س.س
بیروڕا