کوردستانی
تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاگاداری هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکاتەوە کە لە ئێستادا رەوشی تەندروستی قەزاکە لە پەڕی مەترسیدایە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا پڕبوون و جێگای وەرگرتنی نەخۆش نەماوە.
ئەمڕۆ لە ئاگادرینامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاندووە "دانیشتووانی سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە ،کە لە ئێستادا رەوشی تەندروستی قەزاکە لەوپەڕی مەترسیدایە و هەردوو سەنتەری رووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا و مەڵبەندی تەندروستی ئاسودە پڕبوون لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ جێگایەکیان تێدا نەماوە بۆچاودێری کردنی نەخۆشەکان".
هەروەها تەندروستیی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، رەچاوی ئەم بارودۆخە خراپە بکەن و هەتا بکرێت خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان پشتگوێ مەخەن و بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا.

س.س
بیروڕا