کوردستانی
وەزارەتی كشتوكاڵ: گرتنەوەی ئاوی سیروان و زێی بچوک نایاساییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی دژی گرتنهوهی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووك له لایهن ئێرانهوە بڵاوکردەوە و بە کارێکی پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی ناو دەبات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێ یەم لەسەریەك لە وەرزی هاویندا ئاوی هەردوو رووباری سیروان و زێی بچوک دەگرێتەوە، داهاتی ئاوی كرد بە سفڕ، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كردارە پێچەوانەی هەموو عورف و یاسایەكی نێودەوڵەتییە و ئاوی رووبارە هاوبەشەكان موڵكی هەردوو خەڵكی عێراق و ئێرانە، بەتەنها مافی هیچ كام لەو وڵاتانە نییە، لەهەمانكاتیشدا به گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو رووبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بەجووتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەكانیان وشك دەبن".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەرباری ئەوەش دانیشتووانی قەزاى پشدەر كەبەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەئاوی زێی بچوك بۆ خواردنەوە و پێداويستيیەکانى تر دەبەستن، بۆیە زۆر بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوک، ئەمەش وەك سزایەکە لەسەر خەڵک و جوتيارانى هەرێمی كوردستان".
س.س
بیروڕا