کوردستانی
وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بەم نزیکانە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی شاری بەغدا بکات، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ ئاسانكاری بۆ ئەو جوتیارانەی پێویستیان بە هەڵكەندنی بیرە کرا.
ئاوارە حەمید، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەم نزیکانە سەردانی بەغدا بکات".
لەبارەی سەردانیكردنەکەی وەزیری کشتوکاڵ بۆ بەغدا ئاماژەی بەوەكرد "وەزیری کشتوکاڵ سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی چارەسەکردنی کێشەکانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاو لەنێوان هەرێم و بەغدا".
س.س

بیروڕا