کوردستانی

چەکدارانی داعش هەڵدەکوتنە سەر گوندێکی کوردنشین و چەند کەسێک دەڕفێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەکدارانی داعش هەڵدەکوتنە سەر گوندێکی کوردنشین و چەند کەسێک دەڕفێنن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە گوندێکی ناحیەی قەرەتەپە هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و سێ کەسیان لێدەفڕێن و کەسێکی دیکەشیان لێ بریندار دەکەن و دواتر هەڵدێن.

محەمەد حاجی عومەر، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان لە ناحیەی قەرەتەپە بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00ی شەو ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە گوندی سەفسافەی كورد نشینی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە چوونەتە سەر خێزانێك لە عەشیرەتی بەیات  كە عەرەبن سێ كەسیان لێ رفاندوون کە پیاون".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە ئەنجامی تەقەکردندا کەسێک بریندار کراوە و بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراوە، هەروەها دوو ئۆتۆمبێلیان رفاندووە، کە یەکێکیان لەنزیک گوندێکی ئەو ناوچەیە فڕێداوە و یەکێکی دیکەش لە ئۆتۆمبێلەکانیان بردووە".

لەبارەی زانینی زانیاری لەبارەی رفێندراوەکانەوە ناوبراو وتی "تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک نییە لەبارەی رفێندراوەکانەوە، بەڵام ئەوان بووەتە پیشەیان لەدوای چەند رۆژێک پەیوەندی بە کەسوکاری رفێندراوەکانەوە دەکەن و داوای پارە دەکەن یان تیرۆریان دەکەن و تەرمەکانیان فڕی دەدەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە