کوردستانی
ئاگری دارستانەکانی پێنجوێن بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاگر لە دارستانەکانی سنووری پێنجوێن کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە، ئاگرەکەش سنووری گوندەکانی (هەڵاڵاوا، مەسۆ، کێلو، نزارە، دەرەگورگانی) گرتووهتەوە و بههۆیهوه دوو كهس برینداربوون و كهسێكش لهسهر ئاگرهكه دهستگیركراوه.
مقەدەم/ سەردار ئەحمەد رەشید، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن رایگەیاند "بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین و تەقەمەنی کاری تەواوی تیمەکانی سەخت کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بەسەرپەرشتی و ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی تیمەکانی بنکەی (پێنجوێن، بنکەکانی سەیدسادق، شارەزوور و قەرەداغ)، هەروەها تیمی خۆبەخش و رێکخراوی ملەکەوە برشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "خۆیی و چەند کەسێکی تر بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوون و لەئێستاشدا کەسێک بەتۆمەتی نانەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا