کوردستانی

سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای سێ رۆژ لە ونبوونی کەمێک پێش ئێستا خدر کەریم، سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە لە گوندی چاوگ دۆزرایەوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی باشە.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیای رایگەیاند "دوای سێ رۆژ لە دیار نەمانی خدر کەریم، سەرۆکی  پێشووی شارەوانی هەڵەبجە کەمێک پێش ئێستا  لە گوندی چاوگ دۆزراوەتەوە".

لەبارەی تەندروستی خدر کەریمەوە وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد "لە ئێستادا تەندروستی باشە و گەڕاوەتەوە ناو کەسوکارەکەی خۆی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan