کوردستانی

شۆفێری بارهەڵگرێک بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێری بارهەڵگرێک بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکرا
مەودا  میدیا-

ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد توانیویانە شۆفێری بارهەڵگرێک دەستگیربکەن کە دوای ئەوەی لەگەڵ ماتۆڕسکیلێک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانلەدەستدەدات هەڵاتووە.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "رووداوی هاتووچۆکە لە 20-8-2020 لە شەقامی مەخموور لە هەولێر روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (مەهدی سەعدی ) گیانی لەدەستدا"، ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە "دوای بەدواداچوونیان، توانیویانە بارهەڵگرەکە و (تاوانباری راکردوو) بەناوی (ک. م. ئ) بدۆزنەوە و ئەمڕۆ سێشەممە 25-8-2020 دەستگیری بکەن". 
 
ئەوەش هاتووە "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەش، رێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو تۆمەتبارە دەگیرێتەبەر، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوام دەبن". 

س.س
Qaiwan
Qaiwan