کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی شەقڵاوە -باسرمە – قەندیل رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی ئۆدی و كرۆلای تایبەت روویدا، بەهۆی رووداوەکەوە كەسێك بەسەختی بریندار بوو.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی شەقڵاوە -باسرمە – قەندیل رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی ئۆدی و كرۆلای تایبەت روویدا، بەهۆی رووداوەکەوە كەسێك بەسەختی بریندار بوو.
فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند "کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 31ی ئابی 2020 لەسەر رێگای سەرەكی شەقڵاوە -باسرمە - قەندیل لەبەرانبەر بنكەی پۆلیسی باسرمە لەسایدی چوون بۆ قەندیل پێكدادانێك روویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی ئۆدی و كرۆلای تایبەت".
ئاماژەی بەوەشکردوو "لەئەنجامی روداوەكە كەسێك بەسەختی بریندار بووە و رووداوەكەش زیانێكی زۆری مادی لێكەوتوەتەوە، هۆكارەكەشی تیژڕەوی شوفێری ئۆدییەكە بووە كە بووەتە هۆكار بۆ كۆنترۆڵ لەدەستدانی وە خۆكێشانی بەدواوەی كرۆلاكەداو لەدواییش وەرگەڕانی خۆی".
س.س
س.س
بیروڕا



