کوردستانی

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەستلەکاکێشانەوەی خۆی راگەیاند وەک سەرۆکی فراکسیۆنەکە، ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت "لە زووترین کاتدا سەرۆکێکی نوێ بۆ فراکسیۆنەکە دیاری دەکەین".

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە شێوەی هەڵبژاردن کەسێکی دیکە دیاریدەکەین بۆ سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان".

لەبارەی ئەوەی کەسێکی دیاریکراو هەیە کە ببێتە سەرۆکی فراکسیۆنەکە بەڵین ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد "تاوەکو ئێستا بەبژێرەکان بۆ ئەو پۆستە دیاری نەکراون، بەڵام لە زووترین کاتدا سەرۆکێکی نوێ دیاری دەکەین بۆ فراکسیۆنەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە