کوردستانی
دانیشتنەکانی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی خولی پایزەی پەرلەمان، کە لە رۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت و بەرنامەی کار لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی خولی پایزەی پەرلەمان، کە لە رۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت و بەرنامەی کار لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت.
بەپێی بەرنامەی کاری دانيشتنی پەرلەمان، بڕيارە رۆژی چوارشەممە 2ی ئەيلولی 2020 کاتژمێر 1:00ی پاشنيوەڕۆ دانیشتنی يەکەم لە خولی پايزە بەڕێوەبچێت، دانيشتنەکەش لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت.
تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە دەستپێکردنی خولی پایزە و پلان و بەرنامەڕێژی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەو خولەدا، هاوکات، لە تەوەری دووەمی دانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵ دەکرێت کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و رەوانەی پەرلەمان کراوە.
لە تەوەری کۆتایشدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بیروڕا



