کوردستانی

وەزارەتی كشتوكاڵ داوای زەوی دەكات بۆ دروستكردنی كارگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی كشتوكاڵ داوای زەوی دەكات بۆ دروستكردنی كارگە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند "داواكاری دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی بەروبوومی كشتوكاڵییان داوەتە حكومەت و پێشنیازیشیان كردووە لەمەودوا زەوی بەردەڵان بۆ دروستكردنی كارگەكان دابین بكرێت".

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەودا میدیای راگەیاند "لەو ژمارە كارگەیەی كە دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاندووە ،كارگەی جۆراوجۆری گرنگی تێدایە و ئێمەش وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پلانی خۆمان داوەتە حكوومەت و دەستەی وەبەرهێنان".

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتیشی "لەداواكاری و پلانەكەدا داوامانكردووە كە كارگەی بەروبوومی كشتوكاڵی وەك كارگەی وشككردنەوەی هەنجیر و مرەبا و بەروبومە كشتوكاڵییەكانی دیكە دابمەزرێت و ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەرانی ئەو بوارە بكرێت".

حسێن حەمە كەریم، باسی لەوەشكرد "بە دامەزراندنی ئەو جۆرە كارگانە بەدەر لەوەی كە دەرفتێكی زۆری كاركردن بۆ هاوڵاتیان دەڕەخسێت،كاریگەری ئەرێنیشی لەسەر بوژانەوەو ساغكردنەوەی بەروبومی كشتوكاڵی جووتیاران دەبێت، لە پێناو كەمنەبوونەوەی زەوی كشتوكاڵی داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە لەمەودوا لە پێدانی زەوی بۆ دادمەزراندنی كارگە و پڕۆژەی پیشەسازی، تەنها زەوی بەردەڵانیان پێبدەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە