راپۆرت
سەركردەیەكی مافیا دانی پێدادەنێت...بەرپرسانی توركیا داوایان لێكردم قەشە ئەمەریكیەكە بكوژم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەركردەیەكی مافیای توركی كە لەئێستادا لە ئەرجەنتین زیندانیكراوە، لەكۆتایدا بۆمبێكی تەقاندەوە، چونكە دانی بەوەدانا كە بەرپرسانی توركیا داوایان لێكردووە قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن بكوژێت كە لەلایەن توركیاوە ماوەیەك دەستبەسەركرا.
تا پێش هەوڵی كودەتاكەی 2016 وەك سیخوڕێكی پشتیوانی تیرۆر ناويان بردووە
سەركان كۆرتۆلۆس، كە لەئێستادا لەزیندانێكی ئەرجەنتین دەستبەسەرە، لەزیندانەوە بە تۆڕی فۆكس نیوزی ئەمەریكی وتووە "تاپێش هەوڵی كودەتاكەی 2016 بەرپرسانی توركیا ناوبراویان وەك سیخوڕێكی پشتیوانی تیرۆر ناوبردووە".
داوایان لێكردم كە كەسێك بدۆزمەوە تا بیكوژێت و دواتر رووداوەكە بخەنە ئەستۆی لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن
ئەو سەركردەیەی مافیای توركی ئەوەشی خستووەتەڕوو "پاش كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی 2016 داوایان لێكردم كە كەسێك بدۆزمەوە تا بیكوژێت و دواتر رووداوەكە بخەنە ئەستۆی لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن (ئەو كەسایەتیە ئاینییە توركەی لە ئەمەریكا دادەنیشێت و ئەردۆغان بە هەوڵی كودەتاكە تۆمەتباری كرد)، بۆ ئەو مەبەستەش وەك سەركان دەڵێت لەرێگەی كەسێكەوە پێیان وتووە كە لەئیزمیر دادەنیشێ و كاری سپیكردنەوەی پارەیە، كارەكەی بەشێوەیەك پێراگەیاندووە كە فەرمانە و كەسانێك لەسەروو خۆیەوە پێیان وتووە جێبەجێی بكات".
سەركان باس لەوەشدەكات "دوای ئەوەی هەوڵی كودەتاكە شكستیهێنا، بەرپرسانی هەواڵگری توركیا دۆسیەیەكیان بۆ برۆنسۆن دروستكرد بەوەی لەگەڵ من دەستی تێكەڵكردووە، داواشیان لێكردم كەسێك بدۆزمەوە كە ئامادەبێت ئەو قوربانییە بدات لەپێناو نەتەوەی توركدا".
ئامانج لەو كارەی توركیا بڕواپێكردنی ئەمەریكا بووە كە رێكخراوەكەی فەتحوڵا گولەن بخاتە لیستی تیرۆرەوە
ئامانج لەو كارەی توركیاش، وەك ئەو سەركردەیەی مافیای توركی باسی دەكات "بڕواپێكردنی ئەمەریكا بووە كە رێكخراوەكەی فەتحوڵا گولەن بخاتە لیستی تیرۆرەوە".
سەركان دەڵێت "كارەكەی بەرپرسانی توركیام جێبەجێ نەكرد، چونكە نەمویست تێوەبگلێم لەهیچ شتێكەوە كە پەیوەندی بە كوژرانی ئەمەریكیەكانەوە هەبێت".
قەشە برۆنسۆن، بۆماوەیەكی زۆر بووە هەواڵی گەرمی میدیاكانی جیهان، كاتێك لەچوارچێوەی هەڵمەتی توركیا بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی پەیوەندییان بە كودەتا شكستخواردووەكەی 2016 ەوە هەبوو، ئەویش دەستگیركرا.
برۆنسۆن ئەو كاتەی دەستگیركرا بۆ ماوەی 20 مانگ بوو قەشەی كڵێسای ئیزمیر بوو
برۆنسۆن ئەو كاتەی دەستگیركرا بۆ ماوەی 20 مانگ بوو قەشەی كڵێسای ئیزمیر بوو، بەرپرسانی توركیا بەتۆمەتی سیخوڕی و پەیوەندی بە رێكخراوی گولەنیەكانەوە دەستگیریانكرد، بەڵام دوای فشاری ئەمەریكا و سەپاندنی هەندێك سزا بەسەر توركیادا، لە مانگی 10 ی 2018 ئازادیان كرد.
تائێستا ئەمەریكا لەبارەی وتەكانی ئەو سەركردەیەی مافیای توركییەوە هیچ كاردانەوەیەكی نیشان نەداوە، بەڵام هەرزوو وتەبێژی باڵیۆزخانەی توركیا لە واشنتۆن "وتەكانی كۆرتۆلۆسی بە بێ بنەما ناوبرد، وتیشی سەركان دەیەوێت لەو رێگەیەوە مافی پەنابەری لە ئەرجەنتین بەدەستبهێنێت".