کوردستانی

پێشنیازە یاسایەک پەرلەمانی کوردستان کۆدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازە یاسایەک پەرلەمانی کوردستان کۆدەکاتەوە
مەودا میدیا-

کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کە تایبەتە بە خوێندنەوەی پێشنیازە یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان، بڕیارە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە "به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ی پێش نیوه‌رۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/9/2020 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە