کوردستانی
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەرج بڕیاریدا ماوەی لێخۆشبوونی قەرزەكانی بەرێژەی 15% بۆ سەرەتای مانگی 11 درێژكر بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەرج بڕیاریدا ماوەی لێخۆشبوونی قەرزەكانی بەرێژەی 15% بۆ سەرەتای مانگی 11 درێژكر بکاتەوە.
بەپێی نوسراویێكی وەزارەتی دارایی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-9-2020 بڵاویکردووەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە ماوەی لێخۆشبوون بە رێژەی 15% بۆ هەموو قەرزەكان و غرامەكان تاوەكو 1-11-2020 درێژبكاتەوە، ئەوەش بەمەرجی ئەوەی هەموو قەرزەكان بە یەك گوژمە بگەڕێنرێتەوە.
هەر لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە "ئەو لێخۆشبوونە بە رێژەی 15% سەرجەم جۆرە قەرزەكانی وەك كارەبا و پێشینەكانی نیشتەجێكردن و قەرزی بچووك دەگرێتەوە".
س.س
س.س
بیروڕا



