کوردستانی

گەنجێك لەكاتی كاركردن لەسەربانی مزگەوتێك بەهۆی هەورەبروسكەوە گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێك لەكاتی كاركردن لەسەربانی مزگەوتێك بەهۆی هەورەبروسكەوە گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە گوندێكی گەرمیان، گەنجێك كە ماوەی مانگێكە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە، لەكاتێكدا سەرقاڵی كاركردن بووە لەسەربانی مزگەوتێك هەورە بروسكە لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت ئەو گەنجە بەبەرچاوی خەڵكەوە مردووە بۆیە لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە ناكەن.

عەمید ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، بەمەودا میدیای وت "ئێوارەی دوێنێ گەنجێك لە كاتی شوشتنی سەربانی مزگەوتی گوندی "بەكربایەف"ی سەر بە ناحیەی شێخ تەویل لە گەرمیان بە هۆی هەورە بروسكەوە گیانیلەدەست دا".

وتیشی "ئەو گەنجە لەكاتێكدا سەرقاڵی كاركردن بووە لەسەر سەربانی مزگەوتەكە، هەورە بروسكەیەكی بەهێز لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە لەوكاتەشدا خەڵكی گوندەكە بەشێكیان لەوێ بوون و سەرقاڵی كاركردن بوون لە مزگەوتەكە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "ئەو گەنجە ماوەی مانگێك بووە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و ناوی ئاكۆ فایەق حەمە غەریبە، بەهۆی ئەوەش كە خەڵكێكی زۆر وەك شایەت لەوێ بوون پۆلیس لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە ناكات".

Qaiwan
Qaiwan