کوردستانی
بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر دەستنیشانكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بە فەرمانێكی هەرێمیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەحمەد هۆشیار وەكو بەڕێوەبەری نوێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستبەكار دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆكەخانە لەپۆستەكەی دوورخرایەوە.
دوای نزیكەی 10 ساڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گۆڕدرا، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبەری نوێی فڕۆكەخانەی هەولێر دەستبەكاربێت.
مەراسیمەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-9-2020 بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرا، ئەحمەد هۆشیار وەكو بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە شوێنی تەلار فایەق دەستنیشان كرا و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو دەستبەكاربێت.

بیروڕا