کوردستانی

لەم شارۆچكەیەی هەرێم كچێك خۆی خنكاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارۆچكەیەی هەرێم كچێك خۆی خنكاند
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی كچێك خۆی خنكاند، تائێستاش هۆكاری خۆ خنكاندنی ئەو كچە روون نییە و پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە ، شەوی رابردووش گەنجێك خۆی خنكاندووە بەهەمانشێوە پۆلیس و كەسوكارەكەی دەڵێن هۆكارەكەی نادیارە.

لەوبارەیەوە رەمەك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای وت "كچێك بەناوی (ن،ئ،ع) لەدایكبووی ساڵی 2002 كە خوێندكاری ئامادەیی بووە دانیشتووی چەمچەماڵ لە گەڕەكی ئاسودە، بە گوریسێك خۆی خنكاندووە".

وتیشی "هۆكاری خنكانەكەی تائێستا دیار نییە و پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە".

شەوی رابردووش، هەر لە قەزای چەمچەماڵ گەنجێكی 21 ساڵ خۆی خنكاند و پۆلیسیش دەڵێت، هۆكارەكەی نادیارە. 

ئەو گەنجە ناوی (م. س) ە و بەپێی وتەی هاوڕێیەكی، پێشتر بە براكەی وتووە كە بێتاقەتە، بەڵام هیچ شتێكی دیكەی لەبارەی هۆكاری بێتاقەتییەكەی باس نەكردووە.

برایەكی (م) لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی "كاكە ئاقڵ و جوانەكەم، ئەمڕۆ تۆ پشتی منت شكان، بەس ئەم ژیانە هیچ و بێ رەحم و قێزەونە شایەنی ئەو دڵە پاك و ئەخلاقە بەرز و هیوا جوانانەی تۆ نەبوو، بە قوربانت بم".

س.ج
Qaiwan
Qaiwan