کوردستانی
تەندروستی دهۆك لەبارەی كێشەی دەرمان لە زاخۆ روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی بەڕێوەبەری تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند دەرمانی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا نەماوە، هەروەها كێشەی كەمی ئۆكسجینیان هەیە، وتەبێژی تەندروستی دهۆك دەڵێت كێشەی كەمیی دەرمان لەهەموو ناوچەكان هەیە و لەهەوڵی چارەسەركردنیدان.
حەمزە محەمەد، وتەبێژی تەندروستی دهۆك بە مەودا میدیای راگەیاند "كێشەی نەمانی دەرمان لە تەندروستی زاخۆ نییە، بەڵكو كێشەی كەمی دەرمان هەیە، ئەو كێشەیەش تەنها لەزاخۆ نییە بەڵكو لە هەموو شوێنەكانی دیكە هەیە".
وتیشی "هۆكاری ئەو كێشەیە ئەوەیە بەغدا كەمتەرخەمە لەناردنی بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستان بۆیە ئەو كێشەیە لەزۆربەی نەخۆشخانەكان هەیە و ئێمەش لە هەوڵی چارەسەركردنی كەمی ئۆكسجین و دەرمانداین ".
پێشتر دكتۆر شاكر عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای زاخۆ رایگەیاندبوو"دەرمانی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا نەماوە، هەروەها كێشەی كەمی ئۆكسجینمان هەیە، نووسراوێكمان بۆ تەندروستیی گشتیی دهۆك كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئۆكسجین، بەڵام هێشتا وەڵامیان نەداوەتەوە".
دكتۆر شاكر دەشڵێت "35 لەو تووشبووانە تەندروستییان باش نییە و پێویستییان بە ئۆكسجینە".
بەپێی ئامارەكانی تەندروستیی زاخۆ، 480 كەس لە سنووری ئەو قەزایە تووشی كۆرۆنا بوون،ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆكیش روو لە هەڵكشانە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، تائێستا چوار هەزار و 840 كەس لە پارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون، كە یەك هەزار و 740 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 69 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بیروڕا