کوردستانی
نوێترین زانیاری لەبارەی پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان رایگەیاند تائێستا 16 كیلۆمەتر كاری پاككردنەوە لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواو بووە و دروستكردنی قەنتەرەكانیش دەستیپێكردووە.
كۆمپانیای جێبەجێكاری شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "ماوەی 50 رۆژە كاركردن لە شەقامەكە بەردەوامە، 16كیلۆمەتر كاری پاككردنەوەی تەواوبووە و لە قۆناغی دووەمدا لە نیوەی یەكەمی شەقامەكەدا دروستكردنی قەنتەرەكان دەستیپێكردووە".
پێشتر فاخر شێخ تەیب قەیوانی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "ئەو كێشە و گرفتانەی لەبەردەم پرۆژەكەدا لەماوەی رابردوودا دروستبوون، بەخۆشحاڵییەوە چارەسەركراون".
ئەوەشی خستبووەڕوو "شەقامی 100 مەتری سلێمانی، درێژییەكەی 32 كیلۆمەترە، لە ئێستادا 15 كیلۆمەتری شەقامەكە كاركردن بەشێوەیەكی زۆرباش تێیدا بەردەوامە و بە پێی ئەو پلانەش كە بۆی دانراوە، پێش وادەی دیاریكراوی خۆی پرۆژەكە تەواودەبێت".

بیروڕا