کوردستانی

حكومەتی هەرێم بڕیارێك لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم بڕیارێك لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە دەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند پێویستە فەرمانبەران لە هەشتی بەیانی تا سێی دوانیوەڕۆ لەیەكشەممە تا پێنج شەممە، بەرەچاوكردنی رێنماییە تەندروستیەكانەوە دەوام بكەن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "جەخت دەكەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی راسپێردراون و گشت كارمەندانی حكومەت لە  وەزیر و سەرۆك دەستەكان و خاوەن وەزیفە باڵاكان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و كارمەندانی راژەی شارستانی و هێزە چەكدارەكان وهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، ئەركەكانی سەر شانیان جێبەجێ بكەن و پابەندبن بە دەوامی فەرمیی وەزارەت و دامەزراوەكانیان".

دەقی راگەیەندراوەكە
 راگەیەندراوێك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
- پێویستە گشت فەرمانبەرانی حكومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەكشەممەوە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. لە كاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كارەكانیان لە دامودەزگاكانی حكومەت و گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و ئاماژە بە هەردوو بریاری ژمارە (1)ی ئەنجومەنی وەزیران لە 15/ 7/ 2019 و بڕیاری (52) لە 5/ 5/ 2020.
جەخت دەكەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی راسپێردراون و گشت كارمەندانی حكومەت لە  وەزیر و سەرۆك دەستەكان و خاوەن وەزیفە باڵاكان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و كارمەندانی راژەی شارستانی و هێزە چەكدارەكان وهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، ئەركەكانی سەر شانیان جێبەجێ بكەن و پابەندبن بە دەوامی فەرمیی وەزارەت و دامەزراوەكانیان، لەدەستپێكی دەوامی فەرمی لە رۆژانی یەكشەمەوە تا كۆتایی دەوام لە رۆژانی پێنجشەمە، لە كاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
هەروەها پێویستە لە كاتی دەوامدا، فەرمانبەران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

Qaiwan
Qaiwan