کوردستانی
لەنێوان شەڕی دوو بنەماڵەدا شەش کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەش کەس کوژران و برینداربوون، لە ئێستادا کێشەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو لەدوای کاتژمێر 9:00ی شەوەوە لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کێشەیەک لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو بنەماڵەیە یەکێکیان خەڵکی قوڕاوەن و ئەوی دیکەشیان خەڵکی کانی سپیکەن و لە ئێستادا کێشەکە کۆنتڕۆڵکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە"، هەروەها قایمقامی قەزای چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد "کوژراو و بریندارەکان گەنجن و سەرجەمیان پیاون".
س.س