پۆلیسى سلێمانى سێ تۆمه‌تبارى خنكانه‌كه‌ى ئاوى چه‌مه‌كى ده‌ستگیركردوه‌

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى خنكانى هاوڵاتییه‌ك له‌ چه‌مى چه‌مه‌كى ناحییه‌ى زه‌لان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.

لەسەر دۆسیەی خنکانی هاووڵاتییەک لەئاوی چەمی چەمەک لەناحیەی زەلان سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
لەسەر دۆسیەی خنکانی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلانی سەربە بەشی پۆلیسی شارباژێری بەڕێوەبەرایەتیمان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە ڕووداوی خنکانی هاووڵاتییەک بەناوی (م، ج، ن لەدایکبووی ٢٠٠٠) لەچەمی چەمەکی سنوری قەزای شارباژێر کە لەکاتی مەلە کردندا خنکابوو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلان و بەشی پۆلیسی شارباژێرو تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی پشکنین بۆ لاشەی هاووڵاتییە خنکاوەکە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران.
لەئێستادا تۆمەتباران (ش، ش، م لەدایکبووی ٢٠٠١)، (هـ، ئـ، ع لەدایکبووی ١٩٩٧)، (هـ، ئـ، ع لەدایکبووی ١٩٩٤) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان