مهودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهیچ جۆرێک نابێت جامی پێشەوە تاریک بکرێت، دەبێت 100٪ رووناکی پێدا تێپەڕێت
باس لهوهشكراوه “هیچ بڕە پارەیەک وەک کرێی کارگێڕی وەرناگیرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە رێژەی تاریکی جامەکانیان لە بنەڕەتدا لە نێوان 1٪ تا 30٪یە”.
ههروهها “ئۆتۆمبێلی تەکسی گواستنەوەی کەسەکان دەگرێتەوە بەمەرجێک رێژەی جام تاریکی لە کۆمپانیای دروستکەر لە 50٪ تێپەڕ نەکات، مۆڵەت بۆ ماوەی یەک تا سێ ساڵ دەبێت، کرێی ساڵانەی جام تاریککردن بەپێی رێژەی تاریکییەکە دەگۆڕێت، بۆ رێژەی سەروو 80٪، بڕی یەک ملیۆن دینار دیاریکراوە”.
“هەر ئۆتۆمبێلێک لە 30 رۆژ زیاتر بەسەر ماوەی مۆڵەتەکەیدا تێپەڕێت و نوێی نەکاتەوە، بە بڕی 500 هەزار دینار سزادەدرێت و لێزگەی جامەکەی لێدەکرێتەوە”.
ع