بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزە خۆر 100 مێگاواتی تێپەراند

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیادبوونە و كۆی گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر تا بەرواری 2026/8/9 گەیشتووەتە زیاتر لە (102) مێگاوات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند ” ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی سۆلاریان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراون، گەیشتووەتە (چوار هەزار و 562) هاوبەش و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان گەیشتووەتە (102.847) مێگاوات، لە كاتێكدا له‌ بەرواری2026/5/6، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی سۆلاریان دانابوو (سێ هەزار و 746) هاوبەش بوون و بەرهەمی کارەباکەیان (91.623) مێگاوات بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر بەپێی داتاكان تاوەکو 2026/8/9، ئه‌و هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە لە (سێ هەزار و 747)هاوبه‌شی ماڵان، (659) هاوبەشی بازرگانی، (15) هاوبەشی پیشەسازیی، (134) هاوبەشی كشتوكاڵی و (7) هاوبه‌شی حكومی پێکهاتوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان