مه‌ودا میدیا-
چه‌ند رۆژێكه گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم گرانبووه و هۆكاره‌كه‌شى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه له ناوخۆى هه‌رێم.
شه‌وكه‌تى قه‌ساب له‌و باره‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئاژه‌ڵ له ناوخۆى هه‌رێم به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه كه به‌شى پێویستیی ناوخۆ ناكات”.
وتیشى “پێشتر له ئێرانه‌وه ئاژه‌ڵ هاورده ده‌كراو له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵى ناوخۆ پێویستییه‌كانیان پڕده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا له ئێرانه‌وه ئاژه‌ڵ هاورده ناكرێت و ئه‌وه‌ش وایكردووه گۆشتی سوور له ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “یه‌ك كیلۆ گۆشتى به‌رخ له‌ناوخۆى هه‌رێم بۆ سه‌رو 25 هه‌زار دینار گرانبووه، گۆشتى مه‌ڕ و بزن و شك بۆ 21 هه‌زار دینار‌و گۆشتی ئاژه‌ڵى گه‌وره‌ش بۆ 18 هه‌زار دینار گرانبووه”.
ع