مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رێژه‌ى بێكارى و هه‌لى كار له ئه‌مه‌ریكا بڵاوده‌كرێته‌وه و داتاكانیش به باشبوون یان خراپبوون كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخى زێڕ و زیو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كاتژمێر 3 و 30 خوله‌ك به كاتى هه‌رێمى كوردستان، داتاى كارى هه‌فتانه و هه‌لى كار له ئه‌مه‌ریكا بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌و داتایانه به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخى زێڕ و زیو هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زین.
ئه‌گه‌ر داتاى هه‌لى كار له‌و رێژه‌ى پێشبینیی كراوه زیاتربوو، یان نزیكبوو، ئه‌وه نرخى زێڕ و زیو دابه‌زین ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك هه‌فته‌ى رابردوو داتاكانى هه‌لى كار و بێكاریی كه‌مبوون، ئه‌وه نرخى زێڕ و زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
دابه‌زینى هه‌لى كار و بێكاریی له ئه‌مه‌ریكا، هانى وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌دات روو له كڕینى زێڕ بكه‌ن و ئه‌گه‌رێكیش ده‌دات به ده‌ست بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا تا بیر له‌وه بكاته‌وه رێژه‌ى سووى بانكى دابه‌زێنێت.
ع