مەودا میدیا-
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشکرایکرد به‌هۆی ئاڵۆزیی و ململانێی ناوچەکە قه‌یرانی دارایی دروستبووه‌و له‌وه‌شه‌وه قه‌یرانی نه‌ختینه‌یی سه‌ریهه‌ڵداوه، بەڵام کارکردن بۆ مسۆگه‌ركردنی مووچە بە هەموو ئه‌و ئامراز و سەرچاوانهی كه له‌به‌رده‌ستدان بەردەوامە.
مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند “بەهۆی داخستنی گه‌رووی هورمزەوە کێشەی گەورە رووبەڕووی ئابووری وڵات بووه‌ته‌وە چونکە نزیكه‌ی 85%ی نه‌وتی عیراق به‌م گه‌رووه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و 70%ی كیشوه‌ری ئاسیا نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عیراق به‌كارده‌هێنێت، به‌مه‌ش ئاسیا ده‌بێت به بازاڕی ژماره یەکی نەوتی عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” 90%ی بودجەی عیراق پشت بە نەوت دەبەستێت، ئەگەر داهاتەکان بۆ خوار 10% دابەزن، ئەوا گرفتی گەورە دروست دەبێت، گه‌وره‌ترین به‌شی خه‌رجیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و خه‌رجی حاكیمه بۆ مووچه‌ی حكومه‌ت و خه‌رجییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، مووچه‌ی خانەنشینی و پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی تەرخان دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو ” نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س سه‌رچاوه‌ی داهاتیان حكومییە، كه بریتین له فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تی ناوه‌ند، هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی خانه‌نشینی، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاداشتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیا گشتییه‌كان، کە مانگانە (هەشت ترلیۆن دیناریان) بۆ خەرج دەکرێت”.
ب ح