مەودا میدیا-
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد (باسم محەمەد)، وەزیری نەوتی حکومەتی عیراق، لەبارەی کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی دابوو کە گوایە ئامادەن بەنزینی پێویست بۆ هەرێم دابین بکەن ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیە رادەست بکات.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند “بۆ رای گشتیی کوردستان و هەموو عیراق روونی دەکەنەوە کە حکومەتی هەرێم، هەمیشە داوای دادپەروەریی کردووە لە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، بە هەموو پێوەرەکانیش بەشی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ زیاتر لە دووبەرانبەری ئەمەی ئێستایە، دیاریکردنی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم ئەنجامی رێککەوتنێکی کاتی بووە و بە خواست و ویستی هەرێم نەبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە لە سەرووی هەموو شتێکە، بۆیە ئەگەر وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ئامادەن گفتوگۆ لە سەر دابینکردنی هەموو جۆرە سووتەمەنییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بکەن، ئەوا بە ڕەچاوکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەن دانووستان بکەن و پشکی راستەقینە و دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی تری عیراق دیاربکرێت، لێرەدا جێگەی خۆیەتی کە ستایشی هەڵوێستی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە بکەن کە لە پەرلەمانی فیدراڵ داوای دادپەروەریی و زیادکردنی پشکی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیان کردووە”.
ب ح