مهودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئێران رایگهیاند، کرداری زیرەکانەی ئێران لەسەر شەترەنجی شەڕ کۆشکی سپی ناچار کردووە بەردەوام ئامانجە سیاسییەکانی خۆی پێناسە بکاتەوە.
ئەمیر عەلیرەزا شێخ، جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەش ئێران وتى “شەڕی نێوان ئێران و ئەمهریکا زۆرێک لە هاوکێشە سەربازییە کلاسیکیەکانی جیهانی پەکخستووە، تیۆریسته گەورەکانی بواری بەرگریی که تیۆرییەکانیان بنەمای سیاسەتی وڵاتانه، ئەمڕۆ لەگەڵ دیمەنی شەڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران حیساباتی خۆیان گۆڕیوه”.
وتیشى “شەڕی ئەمڕۆ، چیتر تەنیا رووبەڕووبوونەوەی دوو هێزی چەکدار بە کەرەستەی سەربازییەوە نییە، بەڵکو شەڕی ئەمڕۆ لە هەموو پێکهاتەکانی دەسەڵاتدا شێوەی خۆی دەگرێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئابووری و سیاسەت و کولتوور و جوگرافیامان لە چرکەیەکدا کۆدەبنەوە، هەر بۆیە دەڵێین “جەنگی تێکەڵ”، دوژمن لە هەموو بوارەکاندا چالاکی دەکات و دوایین تاکتیکیشی بریتییە لە چوونە ناو مەیدانی سەربازیی بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی نەتەوەیی وڵاتێک، ئەو سیناریۆیەی کە لە “جەنگی سەپێنراوی 12 رۆژە” تا ئەمڕۆ داڕێژرابوو، هەنگاو بە هەنگاو بێلایەن دەکرێت”.
باسى لهوهشكرد “رژێمی زایۆنی و ئەمهریکا سیناریۆی دابەشبوون و دروستکردنی نائەمنی لە رۆژئاوای وڵات داڕشتبوو، ترەمپ خۆی بە ئاشکرا رایگەیاند کە پلانەکەیان چییە بۆ رۆژئاوا و تا چەند بە باشی بەکرێگیراوان پێویستیان بۆ “مزۆر” کردووە، وەک خۆیان دەڵێن”.
ع