بوارى نووسین رۆشنبیرێكى دره‌وشاوه‌ى له‌ ده‌ستدا

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كۆچدوایی نووسه‌ر و رۆماننوسى كورد په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، بوارى نووسین رۆشنبیرێكى دره‌وشاوه‌ى له‌ ده‌ستدا.

بەڕێزان بنەماڵەی نووسەر و رۆماننووسی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا حسێن عارف
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رووناکبیری دیاری کورد و خاوەن قەڵەمێکی بە بڕشت، مامۆستا حسێن عارفمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و ئەدیبان و نووسەران دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
بە کۆچی دوایی ئەم مامۆستا پایەبەرزە، کایەی نووسین و رۆشنبیری ناوێکی دیار و درەوشاوەی لەدەستدا، بەڵام میراتە دەوڵەمەندەکەی لە بواری نووسین بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە و هەردەم مایەی شانازیمانە.
رۆحی مامۆستا حسێن عارف شاد بێت و خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان