هەناردەی نەوتی عیراق دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا

مەودا میدیا-
باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند” لە سەرەتای مانگی ئابەوە هەناردەكردنی نەوت گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا”.

ئەمڕۆ هەینی لە مەراسیمی كردنەوەی وێستگەی پرۆسێسكردنی غازی ناوەندی لە كێڵگەی نەوتی فەیحا، باسم محەممەد، وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە، رایگەیاند” وەزارەتەكەیان هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە غاز و زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆ و هەناردەكردن”.

وتیشی” كارگەی ناوەندی پرۆسێسكردنی غاز كە ئەمڕۆ لە كێڵگەی فەیحا كرایەوە توانای بەرهەمهێنانی 130 ملیۆن پێ سێجا غازی هەیە لە رۆژێكدا، لە كاتێكدا توانای بەرهەمهێنانی نەوتی كێڵگەكە 100 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” كە “UAG وەبەرهێنان لە سێ كێڵگەی گرنگ لە باشوور دەكات كە بریتین لە كێڵگەی فەیحا، كێڵگەی غازی سیبا، و بلۆكی گەڕانی فاو، ئۆپەراسیۆنە سەرەتاییەكانی گەڕانیش لە فاو بوونی نەوت و غازیان دەرخستووە، كە ئەمەش نیعمەتێكی نوێیە بۆ عیراق”.

باسی لەوەشكرد” هەناردەكردنی نەوت لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە تێكڕا دوو ملیۆن بەرمیل بووە، لەكاتێكدا هەناردەكردن لە مانگی حەوتدا بە تێكڕا نزیكەی 49 ملیۆن بەرمیل بووە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان