مەودا میدیا-
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق له یه‌كه‌م وتاریدا ئاشکرایکرد نیشتمان ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره و مێژوویی پێ سپاردووە و ئه‌و متمانه‌یەی كه په‌رله‌مان پێی به‌خشیوە، به‌ڵێن و پابه‌ندبوونه له‌به‌رده‌م خوا‌و گه‌ل و مێژوودا.
عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند “قۆناغی ئاینده ده‌بێت قۆناغی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و تێپه‌ڕاندنی ناكۆییه‌كان بێت، حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیی و ئابووریی و دارایی گشتگیر، ده‌كات به ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “كار بۆ پاراستنی دارایی گشتیی و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن به هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه، هەوڵی رەخساندینی کار بۆ گەنجان و کەمکردنەوەی بێکاریی دەدەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “حكومه‌ت ده‌بێت به حكومه‌تی ده‌وڵه‌تی دامه‌رزاوه‌یی و گوێ بۆ ده‌نگی هاوڵاتیی ده‌گرێت، سوپاسی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی ره‌وتی پێكهێنانی حكومه‌ت”.
ب ح