هێشتا بەنزینی پاڵپشتیكراو نەگەیشتووەتە سلێمانی

مەودا میدیا-
هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكومی بە نرخی 750 دینار بگاتە شاری سلێمانی و دەورووبەری، بەڵام تا ئێستا كە كاتژمێر 10ی بەیانی تێپەڕیوە بەنزینەكە نەگەیشتووە و بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانیش دەڵێت” لە ماوەی یەك بۆ دوو كاتژمێری داهاتوودا دەگات”.

محمد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند” هێشتا بەنزینی پاَپشتیكراو نەگەیشتووەتە سلێمانی، بەڵام لەمڕۆوە ئەو بەنزینەی بە نرخی 750 دینار دابەش دەكرا، لە بەنزینخانەكاندا دابەش دەكرێت و پێویستیش ناكات شۆفێران پەلەپەل لە وەرگرتنی بكەن، چونكە 24 كاتژمێر بەردەوام دابەش دەكرێت”.

وتیشی” سەرجەم ئەو بەنزینخانەی بەنزینە پاڵپشتیكراوەكە دابەش دەكەن، هەندێكیان یەكەمجارە بەنزینی حكومی دابەش دەكەن، بەڵام هەوڵ دەدەن ژمارەی بەنزینخانەكان زیاتر بكەن، چونكە هێشتا ژمارەیان وەك پێویست نییە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان