دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەکرێت بە 24 کاتژمێریی

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی سەبارەت بە کات و کوالێتی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی ئاشکرایکرد پرۆسەکەیان دەستپێکردووە و کوالێتی بەنزینەکەش لە سەرووی 91وەیە.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند “لە ناوەندی شاری سلێمانی بەنزینی 750 دیناری لە 13 بەنزینخانە دابەش دەکرێت، ژمارەی بەنزینخانەکانیش لەسنووری سلێمانی بۆ بەنزینخانە زیاد دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کارئاسانییان بۆ شۆفێران کراوە و بەشێوەی 24 کاتژمێریی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، بەنزینە نۆرماڵەکە و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی وەزارەتی سامانه‌ سرووشتییه‌كان بەرهەم دەهێنرێت و ئۆكتانی له‌سه‌روو 91وەیە هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان