مەودا میدیا-
سەرچاوە ئەمنییەکانی عیراق بڵاویانکردەوە کە سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسنووری پارێزگاکانی (سەڵاحەدین و سەماوە) چەند بنکەیەکی سەربازییان ئاڵوگۆڕکردووە.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عیراق رایانگەیاند “سوپای عیراق بەرپرسیارێتی چەند بنکەیەکی سەربازیی لەسنووری سەماوە و ئامرلی لە حەشدی شەعبی وەرگرتووەتەوە”.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی (واع) بڵاویکردەوە “لیوای 86ی سوپای عیراق لە ناوچەی باستەملێی قەزای ئامرلی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین کشاوەتەوە و بنکەکانی رادەستی لیوای 52ی حەشدی شەعبی کردووە”.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عیراق ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە “ئاڵوگۆڕکردنی بنکە سەربازییەکان و جێگۆڕکێی هێزەکانی سوپا و حەشد لەسنووری پارێزگاکان بەپێی رێککەوتنی نێوان دەستەی حەشد و سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپا بووە”.
ب ح