عێراقچی: متمانەمان بە ئەمەریکا نەماوە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد وڵاتەکەی هێشتا بڕیاری نەداوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “یاداشتنامەی ئیسلام ئاباد سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ بووە، ئاگربەستێک نەبوو کە پێویست بکات درێژبکرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی دانووستانەکان چیتر کات بەفیڕۆنادەن، بۆ هیچ شوێنێک ناچن و مامەڵە لەگەڵ ئەمەریکا ناکەن، قەتەر و پاکستان تەنها پەیام ئاڵوگۆڕ دەکەن ئەمەش دانووستان نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو “دیاریکردنی ماوەی 60 رۆژ بۆ دانووستان بوو تاوەکو گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام ئەمەریکا رێککەوتنەکەی پێشێلکرد و شەڕ دەستیپێکردەوە، بۆیە ئێستا متمانەیان بە واشنتۆن نەماوە و هیچ رێککەوتن و دانووستانیش ناکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان